بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داخستنی گەروی هورمز ، نرخی نەوتی برێنت 110 دۆلار و نرخی نەوتی تەكساسیش 112 دۆلاری تێپەراند .

ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا ، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 110 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە كە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی لە 8% بەرز بوەتەوە ، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساس بە 112 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە كرا و بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی لە سەدا 11 نرخەكەی بەرز بوەتەوە 

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە ، تا دێت ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران زیاتر دەبێت، هاوکات  كەمتر لە 48 سەعات ماوە بۆ ئەو وادەیەی ترەمپ بۆ ئێران دیاریكردوە بۆ كردنەوەی گەروی هورمز .