ئێران دەستبەسەرداگرتنی موڵك و سامانی زیاتر لە 100 كەسایەتی وڵاتەكەی راگەیاند
شنیار
٥ی نیسانی ٢٠٢٦
داواكاری گشتی ئێران دەستبەسەرداگرتنی سامان و هەژماری بانكیی زیاتر لە 100 كەسایەتی وڵاتەكەی راگەیاند و تۆمەتی پشتگیركردنی دوژمنی داونەتە پاڵ.
نوسینگەی داواكاری گشتی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زیاتر لە 100 كەسایەتی ئێرانیی دەست بەسەر سامانەكەیاندا گیراوە و هەژماری بانكییان بلۆك كراوە، لە نێوشیاندا ژمارەیەك هونەرمەند و وەرزشكار و رۆژنامەنوس و بەرێوەبەر هەن .
ئەوەشی رونكردووەتەوە لە نێو لە لیستەكەدا دوو رۆژنامەنوس هەن كە لە هەردوو تۆری ئیسرائیلی نێودەوڵەتی و مانتۆ كار دەكەن، بەڵام ناوی هیچ كام لە كەسایەتییانە ئاشكرا نەكراوە.
داواكاری گشتی هۆكاری بلۆككردن و دەستبەسەرداگرتنی سامانی ئەو كەسایەتیانە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە پشتگیری دوژمنانی ئێران دەكەن.
لە 9 ی مانگی ئاداردا ، ئێران هەڕەشەی لەو هاوڵاتیانە كرد كە لە دەرەوەی وڵاتەكە دەژین و رایگەیاند، ئەگەر پاڵپشتی دوژمن بكەن، موڵكەكانیان لە ناوخۆی وڵات دەستی بەسەردا دەگیرێت.



