گەرووی باب مەندەب، ئەو گەرووی قالیباف لە یەمەنەوە نزیکە و قالیبافیش هەڕەشەی داخستنی دەکات.
 
گەرووی باب مەندەب: دەکەوێتە نێوان ئاسیا و ئەفریقا و لە یەمەن و حوسییەکانی ئەو وڵاتەوە نزیکە و یەکێکە لەو گەرووانەی کە رێژەیەکی زۆری نەوت، غازی شلی سروشتی جۆری LNG و گەنم و برنجی پێدا تێپەڕدەبێت.
 
ئەم گەرووە لەرووی جیۆگرافیاوە، بازرگانیی ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا بەیکەوە دەبەستێتەوە و یەکێکە لە ستراتیژیترین رێڕەوە ئاوییە بازرگانییەکانی ناوچەکە.
 
هاوکات، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی داخستنی ئەم گەرووە دەکات لەدوای داخستنی گەرووی هورمز کە خودی ئێران دەسەڵاتێکی راستەوخۆی بەسەریدا هەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی گرانتربوونی نەوت، غازی شل و گەنم و برنج لەوڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکادا.