وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی لەبارەی مانەوەی خوێندکارانی هەرێم لە ئێراندا دەرکرد
ساکۆ سمکۆ
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٦
وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی هەرێم کە لە ئێران دەخوێنن دەتوانن تا 20 رۆژی دیکەش بمێننەوە و دوای تەواوبوونی ئەو 20 رۆژەش، جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ رەوشەکە دەکات و بەوپێیە بڕیاردەدات
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، ئەو خوێندکارانەی کە لە ئێران دەخوێنن و بەهۆی نالەباریی رەوشەوە گەڕاونەتەوە هەرێم، رێگەیان پێدەدرێت تا 15ـی 4 بمێننەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەدوای تەواوبوونی ئەو 20 رۆژەش، وەزارەتی خوێندنی باڵا جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ رەوشەکە دەکات و بڕیار و رێنمایی گونجاو لەوبارەیەوە دەردەکات.
ئەوەش روونکراوەتەوە، لە 28ـی 3 تاکو 15ـی 4 بە ماوەی مانەوە بۆ ئەو خوێندکارانە هەژماردەکرێت و دواتریش کێشەی یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان نابێت.



