هاتوچۆی هەولێر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوەو تێیدا هاتووە؛ بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانە بە خوڕەی شارەکەی گرتوەتەوە ژمارەیەک لە شەقامەکانی شاری ئاو تیایاندا بەرزبوەتەوە و بوەتە هۆی وەستانی جوڵەی هاتوچۆ .
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی بەردەوامی باران بارینی بە لێزمە و بەخوڕ ئەگەری هەیە لە چەند سەعاتی داهاتودا چەند شەقامێکی تریش ئاستی ئاو تێیاندا بەرز ببێتەوە جوڵەی هاتوچۆ تیایاندا بوەستێت.
هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، ئەگەر کاری زۆر پێویست نەبێت با شۆفێری نەکەن.
هاتوچۆی هەولێر ناوی ئەو شەقامانەشی بڵاوکردوەتەوە، کە ئێستا هاتوچۆکردن تێیاندا وەستاوە بەهۆی کۆبونەوەی ئاوەوە و داوا دەکات شۆفێران بەکاریان نەهێنن.
1- شەقامی 100 مەتری نزیک فاملی مۆڵ
2- شەقامی شۆڕش بەرزە پردی شۆڕش
3- شەقامی 40 مەتری بازاڕی لەنگە.
4- ڕێگای دارەتوو بنەسڵاوە ئاوێنەی شار
5- پردی بنەسڵاوە شەقامی لاوان.
6 - شەقامی 60مەتری نزیک یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری.