بۆ رێگریکردن لە گرانبوونی نان و پاراستنی مافی هاووڵاتییان، رێکاری توند بەرانبەر ئەو نانەواخانانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی کێش و نرخە رەسمییەکان نابن.

هیوا ساڵح، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە هەموو نانەوخانەکان پابەندی کێشی دیاریکراوی گونک بن و هەر لادانێک رووبەڕووی سزای یاساییان دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەگەر هەشت نان بە هەزار دینار بێت، دەبێت کێشی هەر گونکێک لە نێوان 90 بۆ 95 گرام بێت، هەروەها بۆ شەش نان بە هەزار دینار، پێویستە کێشەکەی 130 بۆ 135 گرام بێت.