دژی ئەو هێرشانەی لەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە دەكرێتە سەری، عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار دەكات . 

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، سكاڵایەك بە بەڵگە و وردكارییەوە پێشكەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەن لە دژی ئەو هێرش و پێشێلكارییانەی لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی ئێرانەوە دەكرێتە سەر عیراق ، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە ئامانجیانە لە رێی ئەو سكاڵایەوە  مافی گەلی عیراق بگەرێننەوە . 

هاوكات خالد یەعقوبی، ڕاوێژكاری ئەمنی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە ، بەغداد  لە ئەنجومەنی ئاساشی نێودەوڵەتی سكاڵا تۆمار دەكات دژی هێرشەكان و دەشڵێت ، لە 28 ی شوباتەوە تا ئێستا 80 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عیراق