بەبۆنی جەژنی نەورۆزەوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە  وتێیدا هاتووە،  ئەمڕۆ كە ئەم  یادە دەكەینەوە ناوچەكەمان روو بەڕوی  گرژیی و  ناسەقامگیرییەكی سەخت  وەتەوە.

ئاماژە بەوەشکردوە، لە ئێستدا  لە هەموو كات  زیاتر پێویستمان  بە پتەوكردنی  یەك هەڵوێستی و یەك  ریزییە بەو جۆرەی ئامانجە نەمرەكانی نەورۆز و راپەڕینی گەلەكەمان  بە شكۆداری بمێنێتەوە.

 

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی...

جەژنی  نەتەوەیی  نەورۆز و سەركەوتنی  راپەرین  لە كۆمەڵانی خەڵكی  كوردستان  پیرۆز بێت 

نەورۆز  كەلە دیرۆكی  گەلەكەماندا هێمای  خەبات و بەگژداچونەوەی  زوڵم  و ستەم بوە، هەمیشە هاوكاتە لەگەڵ  ساڵیادی  راپەرینی ساڵی  1991  كە بە رزگاركردنی  كەركوكی قودسی كوردستان  تاجی سەركەوتنی  لەسەرنا.

 
ئەمڕۆ كە ئەم  یادە دەكەینەوە ناوچەكەمان  روو بەڕوی  گرژیی و  ناسەقامگیرییەكی سەخت  بۆتەوە ، بۆیە  لە هەموو كات  زیاتر پێویستمان  بە پتەوكردنی  یەك هەڵوێستی و یەك  ریزییە بەو جۆرەی ئامانجە نەمرەكانی نەورۆز  و راپەڕینی گەلەكەمان  بە شكۆداری بمێنێتەوە و ئەوەی ماوە  لە داخوازیی نەتەوەیی و نیشتمانیەكانمان  لە سایەی وڵاتێكی  دیموكراتی و هاوسەنگی  سیاسی و فیدراڵیدا  بە دیبێت .

دوو بارە  لە هەموان پیرۆز بێت .                                                                

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان