مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
١٩ی ئازاری ٢٠٢٦
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ پیرۆزباییەكی گەرم لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین ، یەزدانی مەزن عیبادەت و نزا و رۆژوەكانی ئەم مانگە پیرۆزە لە گشت لایەك قبوڵ بكات .
دەقی پەیامەکە
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە ، پیرۆزباییەكی گەرم لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین ، یەزدانی مەزن عیبادەت و نزا و رۆژوەكانی ئەم مانگە پیرۆزە لە گشت لایەك قبوڵ بكات .
نزا دەكەین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و ئۆقرەیی لە ناوچەكەدا و كۆتایی هێنان بەو جەنگە نەخوازراوەی ناوچەكەی گرتۆتەوە.
دووبارە لە گشت لایەك پیرۆز بێت و شاد و بەختەوەر بن
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


