کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکات و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە
بڵند
١٨ی ئازاری ٢٠٢٦
وێنە؛ بڵند عەبدولکەریم
کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێش باران بارین دەستپێدەکات و شەپۆلەکەش چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمرۆ باران نابارێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی دەڵێت؛ تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە دوانیوەڕۆوە باران بارین دەستپێدەکات و کاریگەری شەپۆلەکە بۆ چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردوە، بارانبارینەکە هەورەتریشقەی لەگەڵدایە و لە درەنگانی شەویشدا، لە سنووری باشوری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنوری پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکووک دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی پێنجشەممە بەمشێوەیە؛
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی


