د. محەمەد سابیر باڵیۆزی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە 19ـی ئەم مانگەوە ناوی "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی" بۆ "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی" دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشدا، گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لەسەر داوا و پێشنیازی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بووە.

هاوکات، لەوبارەوەە دامەزراوەی سەرۆک مام جەلالیش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەم دەستکەوتە بەرھەمی کاری دامەزراوەیی و پیشەیی  بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ناونانی فڕۆکەخانە بە ناوی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال دەستکەوتێکی نیشتمانییە و نیشاندانی رێزێکی رەمزییە بۆ پێگەکەی وەک یەکێک لە دیارترین سەرکردە مێژووییەکان.