سیناتۆرێکی دیاری ئەنجومەنی پیرانی ئیسپانیا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات
١٦ی ئازاری ٢٠٢٦
رافایێل رۆدریگێز ڤییارینۆ، سیناتۆری دیاری ئیسپانیا ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان کە دەکرێنەسەر هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر هەرێمی کوردستان دەکات.
لە پەیامەکەدا هاتووە، سیناتۆر رافایێل رۆدریگێز بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە قبوڵنەکراو و ناڕەوایانە دەکات دژ بە خاک و قەوارەیەک کە سیمبولی ئاشتی و ئاسایشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی پڕ لە ئاڵۆزی.
جەختیشدەکاتەوە، ئەم راگەیاندنە ئەمڕۆ زۆر گرنگە، چونکە رۆژی یادکردنەوە کارەساتێکی ئازاربەخشە بۆ هەرێمی کوردستانی عیراق، کە ئەمڕۆ یادی 38 ساڵەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکاتەوە بە گازە ژەهراوییەکان، کە لە ئەنجامدا زیاتر لە پێنج هەزار کەس بوون بە قوربانی. کارەساتی هەڵەبجە لە لایەن سەدام حوسەینەوە فەرمان بە ئەنجامدانی کرا وەک پرۆسەیەکی تۆڵەسەندنەوە لە کوردستان کە بە (ئۆپەراسیۆنی ئەنفال) ناسراوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەی ئیدانەی سیناتۆر رافایێل ڕۆدریگێز ڤییارینۆیە ....
سەرکۆنەکردنی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانی - عێراق
لە پاش گفتوگۆم لەگەڵ بەڕێز (دارەوان حامید غەفار) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دەربارەی ئەو دۆخە دژوارەی کە کوردستانی عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت و بووەتە ئامانجی هێرشی ناڕەوا.
بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە قبوڵنەکراو و ناڕەوایانە دەکەم دژ بە خاک و قەوارەیەک کە سیمبولی ئاشتی و ئاسایشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی پڕ لە ئاڵۆزی.
ئەم ڕاگەیاندنە ئەمڕۆ زۆر گرنگە، چونکە بەرواری یادکردنەوە کارەساتێکی ئازاربەخشە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، کە ئەمڕۆ یادی ٣٨ ساڵەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکاتەوە بە گازە ژەهراوییەکان، کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس بوون بە قوربانی. کارەساتی هەڵەبجە لە لایەن سەدام حوسەینەوە فەرمان بە ئەنجامدانی کرا وەک پرۆسەیەکی تۆڵەسەندنەوە لە کوردستان کە بە (ئۆپەراسیۆنی ئەنفال) ناسراوە.
رافایێل ڕۆدریگێز ڤییارینۆ



