دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پێویستە دەرفەتی دیبلۆماسی و گفتوگۆ بگیرێتەبەر
سام
١٦ی ئازاری ٢٠٢٦
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەو پێشهاتە نوێیەکان کرد.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە: جەختمان لەوەکردەوە، شەڕ ماڵوێرانی گەورەی بەدوادادێت، پێویستە دەرفەتی دیبلۆماسی و گفتوگۆ بگیرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشداوە: سوپاسی حکومەتی تورکیامان کرد بۆ ئەو ئاسانکاریانەی کە پێشکەشی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانەوە تووشی گرفت بووبوون، هاوڕابووین، بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، پێویستە هەمووان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن.



