شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، لە ساڵیادی بۆردومانی هەڵەبجە بەچەکی کیمیایی پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیداهاتووە: ئەگەر ژیانی مرۆڤ بەهای راستەقینەی هەبوایە لای ئەو کەسانەی خۆیانلەپشت چڵە زەیتونە نایلۆنەکانەوە حەشار داوە و بانگەواز بۆ ئاشتی دەکەن، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نەدەبوە گۆڕەپانی جەنگ. ئەگەر ژیانی مرۆڤ لەبەرمیلێک نەوت بە نرختر بوایە، نە مەرگەساتی هەڵەبجە و نەئەو جەنگانەئەقەومان کە ئەمڕۆ دەیبینین.

 

دەقی پەیامەکەی خانمی یەکەمی عیراق

 

‎یادی هەڵەبجە وەبیرمان دێنێتەوە کە ئاشتی پێویستی بە کردارە، نەک هەردروشم لەساڵیادی بۆردومانی هەڵەبجە بەچەکی کیمیایی لەرۆژی ١٦ی ئازاری ١٩٨٨دا، رێز لەو قوربانیانە دەنێین کە باجی بێدەنگیی و فەرامۆشیی جیهانیان دا. چونکە ئاشتی بە دروشمبازی نایەتەدی لەکاتێکدا لەسەر زەمینی واقیع توندوتیژی بەردەوامە.

‎ئەگەر جیهان گوێی بۆ نوزەی بەساڵاچوان، هاوار و ناڵەی ژنان و دڵەکوتێ ونیگەرانیی منداڵ بگرتایە، ڕووبەڕووی ئەم مەرگەساتانەی ئەمڕۆ نەدەبوینەوە.

‎ئەگەر ژیانی مرۆڤ بەهای راستەقینەی هەبوایە لای ئەو کەسانەی خۆیانلەپشت چڵە زەیتونە نایلۆنەکانەوە حەشار داوە و بانگەواز بۆ ئاشتی دەکەن، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نەدەبوە گۆڕەپانی جەنگ. ئەگەر ژیانی مرۆڤ لەبەرمیلێک نەوت بە نرختر بوایە، نە مەرگەساتی هەڵەبجە و نەئەو جەنگانەئەقەومان کە ئەمڕۆ دەیبینین.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد