logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

جەعفەر شێخ مستەفا: بە بیستنی ھەواڵی شەھیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش لە ناوچەی قەرەداغ لە ناخەوە نیگەران بووم

جەعفەر شێخ مستەفا: بە بیستنی ھەواڵی شەھیدبوونی دوو کارمەندی ئاسایش لە ناوچەی قەرەداغ لە ناخەوە نیگەران بووم

٩ی ئابی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی گۆڕانکاری لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی کرا
کوردستان٢ خولەک لەمەوبەر

بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی گۆڕانکاری لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی کرا

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی دەڤەری سۆرانی کرد و لە رێورەسمی ئاڵوگۆڕکردنی لێپرسراوی مەڵبەندی دەڤەرەکە بەشداربوو

لە دوای سەردانەکەی بۆ دەڤەری راپەڕین و ئاڵوگۆڕ لە پۆستی مەڵبەندی ئەو دەڤەرە، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بۆ هەمان مەبەست سەردانی دەڤەری سۆرانی کرد و لە رێوڕەسمێکدا لە مەڵبەندی سۆران، هەڤاڵ خدر مستەفا ماڵئاوایی لە پۆستەکەی کرد و هەڤاڵ کاروان گەزنەیی وەک لێپرسراوی نوێی مەڵبەند دەستبەکار بوو.

 
قوباد تاڵەبانی لە وتارەکەیدا بە ناوی سەرۆک بافڵ و خۆی و هەموو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی هەڤاڵ خدر مستەفا کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا وەک لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران زۆر دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە. 
وتیشی لەگەڵ ئەوەی کارکردن لە دەڤەری سۆران هەمیشە سەخت و پڕ لە تەحەدا و کێشە بووە، بەڵام کاک خدر بە هاوکاریی ئەندامانی مەڵبەند و کادران و دڵسۆزانی یەکێتی، زۆر سەرکەوتووانە سیاسەتی یەکێتی لە سنوورەکە جێبەجێ کردووە.

لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ناوی خۆی و سەرۆک بافڵ و سەرکردایەتیی یەکێتیشەوە پیرۆزبایی لە هەڤاڵ کاروان گەزنەیی کرد و رایگەیاند کاک کاروان گەنجێکی پێگەیشتوو و دڵسۆز و بە توانای یەکێتییە و دڵنیاین بە هاوکاریی ئەندامانی مەڵبەند و کادران و جەماوەری یەکێتی سەرکەوتوو دەبێت لەم ئەرکە نوێیەیدا. پشتیوانیی خۆی و سەرۆک بافڵ و هەموو سەرکردایەتیی یەکێتیشی بۆ دەربڕی.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی باسی لە سەنگ و پێگەی یەکێتی کرد لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا و رایگەیاند یەکێتی چیتر ئەو یەکێتییەی پێش چەند ساڵ نییە کە تەنیا بە کێشەکانی ناوخۆیەوە سەرقاڵ بوو، بەڵكو یەکێتی ئێستا بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ یەکێکە لە هێزە هەرە کاریگەرەکانی عێراق و وەک یەكێتییەکەی سەردەمی مام جەلال، لە بەغدا رۆڵی گرنگ دەبینێت لە داڕشتنەوەی سیاسەت و کردنەوەی گرێکوێرەکان.

وتیشی یەکێتی ئێستا ئەو هێزەیە لە واشینتۆن و تاران و پاریس و مۆسکۆ و هەموو ناوەندە گرنگەکان حیساب بۆ بۆچوون و سیاسەتی دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سكرتێری گشتیی ناتۆ: كشانەوەی ئەمریكا لە ناتۆ دورە لە راستییەوە
جیهان٤٤ خولەک لەمەوبەر

سكرتێری گشتیی ناتۆ: كشانەوەی ئەمریكا لە ناتۆ دورە لە راستییەوە

سكرتێری ناتۆ دەڵێت پێشبینییەكان بۆ كشانەوەی ئەمریكا لە پەیمانی باكوری ئەتڵەسی دوورن لە راستییەوە، چونكە واشنتۆن لە ناتۆ ناكشێتەوە
مارك روته سكرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، پێشبینییەكان بۆ كشانەوەی ئەمریكا لە ناتۆ هیچ بنەمایەكیان نییە و دوورن لە راستییەوە، جەختیشیكردەوە، ئەو پاراستنە ئەتۆمییەی واشنتۆن بۆ ئەوروپای دابینكردووە، جێگەی هیچ گومانێك نییە.

وتیشی، چەتری ئەتۆمیی ئەمریكا گەرەنتی كۆتاییە بۆ ئاسایش و ئارامی لە وڵاتانی ئەوروپا و دڵنیاشە هەر وا دەمێنێتەوە.

لێدوانەكانی ئەم ماوەیەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ببووە هۆی دروستبوونی نیگەرانی لەبارەی كشانەوەی ئەو وڵاتە لە ناتۆ و رایگەیاندبوو، هاوبەشەكانی ناتۆ وەك پێویست پشتگیریی شەڕی دژی ئێران ناكەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتی کرا
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتی کرا

لە رێوڕەسمێکدا لە مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، گۆڕانکاری لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕین کرا و هەڤاڵ جەزای سەید مەجید ماڵئاوایی لە پۆستەکەی کرد و هەڤاڵ حەیدەر سەعید وەک لێپرسراوی نوێ دەستبەکار بوو.

لە رێوڕەسمەکەدا، قوباد تاڵەبانی وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا دەستخۆشی لە هەڤاڵ جەزای سەید مەجید کرد کە لەگەڵ ئەوەی لە قۆناغێکی سەختدا ئەرکی لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی پێ سپێردرابوو، بەڵام بەهۆی دڵسۆزییەکەی و شارەزاییەکەی لە ئیدارەدان و هەروەها بەهۆی هاوکاریی ئەندامانی مەڵبەند و هەموو تێکۆشەرانی یەکێتی توانی بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە پێگەی یەکێتی لە دەڤەرەکەدا بەهێزتر بکات.

وتیشی ئێستا کاک جەزا دەتوانێت بەوپەڕی سەربەرزییەوە ماڵئاوایی لە پۆستەکەی و لە دەڤەری راپەڕین بکات.

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پیرۆزباییشی لە هەڤاڵ حەیدەر سەعید کرد و رایگەیاند: لەناو ئەو هەموو کادر و خەڵکە دڵسۆزەی یەکێتی لە سنوورەکەدا هەیەتی، دەستنیشانکردنی کەسێکی نوێ بۆ ئەو پۆستە کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام پێگە و دڵسۆزی و ئەزموونی دەوڵەمەندی کاک حەیدەر هۆکار بوو بۆ دەستنیشانکردنەکەی.

وتیشی ئێمە دڵنیاین کە هەڤاڵ حەیدەر بە هاوکاری و کاری پێکەوەیی لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەند و هەموو تێکۆشەران و یەکێتییە دڵسۆزەکانی سنوورەکە دەتوانێت لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو بێت. لەمبارەیەوە پشتیوانیی سەرۆک بافڵ و خۆی و هەموو سەرکردایەتیی یەکێتیشی بۆ دەربڕی.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی ئێستای یەکێتی کرد و رایگەیاند: یەکێتی ساڵ لە دوای ساڵ لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا پێگەی بەهێزتر دەبێت. وتیشی یەکێتیی ئێستا لە بەغدا بووەتەوە بە یەکێتییەکەی مام جەلال و کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکان.

سەبارەت بە پێگەی یەکێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش رایگەیاند، ئێستا یەکێتی بەهۆی سیاسەت و هەڵوێستەکانی چەند ساڵی رابردوو و هەروەها بەهۆی سەرکردایەتیی ژیرانەی سەرۆک بافڵەوە لە هەموو ناوەندەکانی بڕیاردانی ناوچەکە و جیهاندا گوێی لێ دەگیرێت و رۆژ لە دوای رۆژیش پێگەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.