تەقەدوم: پێویستە حکومەتی داهاتوو پاڵپشتی پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بێت
محەمەد رزگار
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
حزبی تەقەدوم راگەیەنراوێکی لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەشداری حکومەتێک ناکەین ململانێ تائیفییەکان لای هاووڵاتیان زیندوو بکاتەوە.
حزبی تەقەدوم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستە حکومەتی داهاتوو پاڵپشتی پێکهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بێت و هاوکات لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەو قۆناغەی ناوچەکە و جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.
حزبی تەقەدوم داوا لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات پابەند بێت بە بنەمای قبوڵكردنی نیشتمانی، هەروەها کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری بکات کە لەلای هەمووان پەسەند بێت.


