ویتکۆڤ:قۆناغێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات
راهۆز
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەرکەکانی ئاشتی رایدەگەیەنێت، دوایین بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە گەڕێنراوەتەوە و بەمەش سەرجەم 20 بارمتە زیندووەکە و 28 تەرمەکەی دیکە رادەستکراونەتەوە.
ویتکۆڤ لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: "دوێنێ رۆژێکی مێژوویی بوو، ئەفسەر (ران گڤیلی) کە دوایین بارمتە بوو، گەڕێنرایەوە بۆ خێزانەکەی لە ئیسرائیل بۆ ئەوەی بە ئاشتی بنێژرێت".
نێردەکەی ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە کە کەم کەس باوەڕی وابوو دەکرێت، سوپاسی هەوڵە ماندوونەناسەکانی دۆناڵد ترەمپیشی کردووە بۆ ئاشتی.
لە کۆتاییدا جەختیکردووەتەوە: "ئەمە لاپەڕەیەکی ئازاربەخش دادەخات و رێگە خۆشدەکات بۆ داهاتوویەک کە بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی پێناسە بکرێت نەک جەنگ و وێرانکاری، ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".


