هەسەدە: سەرەڕای ئاگربەست چەکدارەکانی سوریا ئامادەکاری دەکەن بۆ شەڕ
بڵند
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
هەسەدە رایگەیاند، سەرەرای رێککەوتنی ئاگربەست، لە نێوان ئەوان و دیمەشقدا، بەڵام چەکدارەکانی سوریا ئامادەکاری دەکەن بۆ شەڕ و لە هەوڵی کۆکردنەوەی هێزی زیاتر و جوڵەی لۆجستین و ئەوەش نیازیكی رونە بۆ هێرشکردن و پەرەسەندنی زیاتری ناوچەکە.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، راگەیەندراویکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ سەرەڕای ئەوەی رێکەوتنی ئاگربەست، لە نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشقدا ئیمزا کراوە، بەڵام حکومەتی دیمەشق بەردەوامە لە ئامادەکارییە سەربازییە سیستماتیکییەکان و پەرەسەندنەکانی لە ناوچە کوردییەکان.
ئاماژەی باوەشکردوە، کۆبوونەوەی سەربازی و جوڵەی لۆجستیکی بەدی کراوە، ئەمەش نیازێکی روونە بۆ پەرەسەندن و راکێشانی ناوچەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ و لەو چوارچێوەیەشدا هێزەکانیان ئەمڕۆ دووچاری دوو هێرشی جیاواز بونەتەوە، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتننامەی ئاگربەستە.
هەسەدە دەشڵێت؛ لە کاتێکدا هێزەکانیان پابەندبوون بە مەرجەکانی رێککەوتنی ئاگربەست و بەردەوامن لە پابەندبوونیان، جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئامادەکارییە سەربازییەکانی حکومەتی دیمەشق بە تەواوی لەگەڵ بەڵێنەکانیدا ناتەبایە و هەوڵ دەدات بۆ تێکدانی ئاگربەست و پاڵنانی بەرەو شەڕ لە جیاتی چارەسەری سیاسی ئاشکرا دەکات.
داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە رێککەوتنی ئاگربەست و کار بۆ رێگریکردن لە هەر هەنگاوێکی پەرەسەندن، کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات.



