مانگی سووری کوردی لە رۆژئاوا رایگەیاند، لە کۆبانێ بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و کەمیی سووتەمەنیەوە هاووڵاتییان لە رەوشێکی سەختدان و ژمارەی گیان لەدەستاندنی منداڵانیش گەیشتەوەتە پێنج منداڵ، کە کۆرپەشیان تێدایە.

ئەمڕۆ شەممە، مانگی سوری کوردی رایگەیاند، بەهۆی گەمارۆکان و کەمی سوتەمەنییەوە، هاووڵاتیانی کۆبانێ لە رەوشێکی سەختی مرۆیدان و ژمارەی گیان لەدەستدانی منداڵانیش بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و کەمی سوتەمەنییەوە زیاتر دەبێت، ئەگەر گەمارۆکانی سەر کۆبانێ نەشکێندرێت.

مانگی سووری کوردی ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەو پێنج نداڵەی بەهۆی کەمی سوتەمەنی و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لە نێوان دوو مانگ بۆ چوار ساڵ دایە.

رێکخراوەکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە مرۆیی و مافی مرۆڤەکان دەکەن، کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ شکاندنی گەمارۆکە و دەستەبەرکردنی سووتەمەنی و پێداویستییەکانی فریاگوزاری پێش ئەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان زیاتر بێتو  کارەساتەکە گەورەتربێت.