32 هاووڵاتی لە دێرێ لە نێو بەفردا گیریان خواردووە و لە رێگەی کوردسات نیوزەوە داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

ئەو گەنجانە بە کوردسات نیوزیان راگەیاند لە پێنجشەممە سەعات 8ەوە پەیوەندیمان بە سەرۆک شارەوانی باسنێوە کردووە و تائێستا نەهاتوون بە هانامانەوە. 

لە ڤیدیۆیەکی تایبەتدا کە بۆ کوردسات نیوز نێردراوە دەڵێن: ئێمە سەرەتا 12 کەسبووین و دواتر خەڵکی مەروێ هاتوون هاوکاریمان بکەن و ئەوانیش لەگەڵماندا پەکیان کەوتووە.

ئەو گەنجانە بە کوردسات نیوزیان راگەیاند: "بەبەرزی باڵایەک بەفر باریوە و رێگەی دەرچونمان نییە"