بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەفربارین و بەستنەوە، چەند رێگایەک لە سنوری سلێمانی داخران و تونێلی پێشڕەویش هێشتا کراوەیە.

لە ئاگادارییەکدا هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، رێگاکانی (چاڤی لاند – گۆیژە) و (دۆڵەمیران – هەڕووتە – شاخی گۆیژە لە فلکەی ئەحمەد گرێدەرەوە) بەڕووی شۆفێراندا داخراون.

سەبارەت بە رێگای تونێلی پێشڕەو، روونیکردووەتەوە کە لە ئێستادا کراوەیە و کێشەی نییە، بەڵام ئەگەری هەیە لە چەند سەعاتی داهاتوودا گرفت دروست ببێت و دابخرێت.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایانە بەکارنەهێنن.