ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەووە، کە زیاتر لە 10 ملیار دینارە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویکردەووە، کە لە رۆژی 17ـی1ـی2026 تا 23ـی1ـی2026 داهاتی نانەوتی 10 ملیار و 512 ملیۆن و 158 هەزار دیناربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە سێ ملیار دینار داهات کەمی کردووە.

جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.