هاتوچۆی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە، لەئێستادا شەقامەکان مەترسی خزین و نەمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلی لەسەرەم هاوکات داوادەکەن بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن.

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران؛ رێگای نێوان تاسڵوجە – سلێمانی و بە پێچەوانەوە بەکارمەهێنن

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە ئێستادا رێگای نێوان تاسڵوجە بە ئاڕاستەی راپەڕین و بەپێچەوانەوە، بەهۆی زۆری بەفربارین مەترسی خزین و نەمانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە شۆفێران دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەو شەقامە بەکارنەهێنن و نەیەنە دەرەوە.

هاوکات هاتوچۆی چەمچەماڵ؛ ئاگاری شۆفێران دەکاتەوە لە ئێستادا بەهۆی زۆری بەفربارین رێگاکانی ناوشار و دەرەوەی شار مەترسی خزین و نەمانی کۆنترۆڵی لەسەرە بەتایبەت رێگای بانی مەقان.

داواش لەهاووڵاتیان دەکات بۆ کاری زۆر پێویستە نەبێت شۆفێری نەکەن و نەیەنە دەرەوە تا بەم شەپۆلی بەفربارینە کۆتایی دێت.