دەزگای میدیایی کوردسات هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ رۆژئاوا رادەگەیەنێت
راهۆز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
دەزگای میدیایی کوردسات لەگەڵ چەند رێکخراوێکیتر هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا رادەگەیەنێت.
دەزگای میدیایی کوردسات رایگەیاند، وەک ئەرکێکی نیشتمانی، نەتەوەیی و مرۆڤایەتی، هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکەن.
ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی ئەو دۆخە سەختەدایە کە رووی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە و ئامانج لێی گەیاندنی هاوکاریی مرۆییە بە لێقەوماوان.



