بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا بەفربارین بەردەوام دەبێت و ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوکیش دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت ولە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ دەست پێکردنی شەپۆڵێکی بەفربارین لەسەر ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری لەگەڵ شەپۆڵێکی بەفربارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .

کەشناسی راشیگەیاند، بەفربارین لە ئەمشەوەوە دەستپێدەکات و تەنانەت ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوکیش دەگرێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 3 پلەی سیلیزی

پیرمام : -1 پلەی سیلیزی

سۆران : -1 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 1 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 2 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی

دهۆک : 1 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 2 پلەی سیلیزی