شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی بڵاوکردەوە
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەم کۆچە گەلەکەمان نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز، گەنجینەیەکی کوردایەتی و جوامێر و سیاسەتمەدارێکی رۆشنفکری لەدەستدا.
دەقی پەیامی هاوخەمی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق، بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی تێکۆشەری دێرین (شێخ محەمەد شاكەلی)، زۆر غەمباربووم.
بەم کۆچە، گەلەکەمان نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز، گەنجینەیەکی کوردایەتی و جوامێر و سیاسەتمەدارێکی ڕۆشنفکری لەدەستدا، سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی ئەکەم، هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.



