لە ناحیەی مەیدان پاسێکی خوێندکاران وەرگەڕا و 6 خوێندکار برینداربوون
راهۆز
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران لە سنوری ناحیەی مەیدان، شەش خوێندکار برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، روداوەکە لە نزیک گوندی ئازادی سەر بە ناحیەی مەیدان رویداوە، پاسەکە لە جۆری (مینی پاس) بووە و خوێندکارانی گوندەکەی گواستووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە، دەستبەجێ چارەسەری پێویست بۆ هەر شەش خوێندکارەکە کراوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکدان.



