هاتوچۆی سلێمانی: رێگای تاسڵوجە - بازیان بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە
راهۆز
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بەهۆی بەفر و بەستنەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگای تاسڵوجە - بازیان دروستبوو، ئێستا رێگاکە پاککراوەتەوە و هاتوچۆ تێیدا ئاسایی بووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، تیمەکانی رێگاوبان لەرێگەی رشتنی خوێ و پاککردنەوەی شەقامەکەوە گرفتەکەیان چارەسەر کردووە و تیمەکانیشیان لە سنورەکە چاودێریی دۆخەکە دەکەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی رێنماییەکان بن و بۆ پاراستنی سەلامەتییان خێرایی کەم بکەنەوە.



