کەشناسی هەرێم: لە سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە بەفر و باران دەبارێت
محەمەد رزگار
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئەمشەو لە سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەم شەو نمە بارانی یچڕپچڕ بەردەوامی هەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم تا نیوە شەو، بەڵام شەپۆلی بەفربارین لە ناوچەشاخاوییەکان و هەندێک لەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان، تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها ئەگەری بارینی تێکەڵەی بەفر و باران هەیە لە سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجە لە کاتەکانی درەنگانی شەو و دوای نیوە شەو.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، نزمترین پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ، لەگەڵ دروستبوونی تەمومژ لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم.



