ئاسایشی سلێمانی: شەش کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران
محەمەد رزگار
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا شەش کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکراون و ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت؛ لە هەریەک لە روداوەکاندا لەماوی کەمتر لە 24 سەعات تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەماوەی 14 رۆژی رابردوودا ٦شەش تۆمەتباری روداوی تەقەکردنی لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی 14 رۆژی رابردووی ئەمساڵ لەناو شاری سلێمانی چەند حاڵەتی تەقەکردن رویدا، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 سەعات، لەرودانی هەریەک لە روداوەکان توانراوە سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربکرێن.
ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەمادەکانی ( 31/405) لەیاسای سزادانی عیراقی و ( 15 )ـی چەک تۆمەتبارەکان راگیراون
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان هەمیشە لایەنی جێبەجێکاری یاسا و پارێزەری ئارامی و ئاسایش دەبێت.



