بەپێی ئامارێکی تەندروستی سلێمانی، ساڵی رابردوو زیاتر لە 31 هەزار منداڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێکی لە بارەی لە دایکبوونی منداڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 31 هەزار و 403 منداڵ لە نەخۆشخانە حكومیەكان و تایبەتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵانەی ساڵی 2025 لە نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی و تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە دایكبوون 16 هەزار و 172  منداڵیان كوڕ بووە و 15 هەزار و 231 منداڵیان کچ بوون.