سبەینێ لە کەرکوک پشووی رەسمییە
محەمەد رزگار
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکان پشووی رەسمی بێت.
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی رەسمی لە سەرجەم فەرمانگەکان، باخچەکانی منداڵان، قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان و زانکۆکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە دەبێت کار نەکاتە سەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی زانکۆ و ئەوەش بەپێی هەڵسەنگاندنی زانکۆکان خۆیان دەبێت.
پارێزگاری کەرکوک جەختی لەوەکردەوە، ئەم بڕیارە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام موسای کازم (سڵاوی خوای لەسەر بێت) دراوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی دەوام لەو فەرمانگانەی کە ئەرکی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.



