سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر کرد
سام
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سام
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە حەوت ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو شەش ملیار دینار كەمیكردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە، بڕی حەوت ملیار و 162 ملیۆن و 753هەزار ، 977دینار بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو شەش ملیار دینار كەمیكردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات زیاتر لە 13 ملیار دینار بووە.
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، 85%ی ئەم داهاتە بەشێوەی نەختینەو 15% بەشێوەی چەك بووە.
ئاژانسی ئەکسیوس لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکاوە بڵاویانکردەوە، شازادەی جێنشینی سعودییە محەمەد بن سەلمان رۆژی پێنجشەممە، دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و داوای لێکردووە هێرشی سەربازی بکەنە سەر حوسییەکان.
بەپێی راپۆرتەکە ئەکسیوس، ترەمپ داواکارییەکەی ەەتکردووەتەوە. هاوکات بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیدارەی کۆشکی سپی لە ئێستادا هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەنجامدانی کردەی سەربازیی راستەوخۆ دژی حوسییەکان.
لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی ەویترز بڵاویکردەوە کە نەیتوانیوە دەستبەجێ راستی و دروستی ئەو راپۆرتە پشتڕاست بکاتەوە، هەروەها تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن کۆشکی سپی یان باڵیۆزخانەی سعودییە لە واشنتۆن سەبارەت بەو هەواڵە نەدراوە.
هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەروی هورمزدا بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابەزی، بەجۆرێک بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی بەدواداچوونی گەشەپێدانی دەریایی کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراونەتەوە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو تەنها 7کەشتی لە گەروەکە پەڕیونەتەوە.
داتاکان دەریانخستووە کە پێنج کەشتی چوونەتە ژوورەوە و دوو کەشتیش لە گەروەکە دەرچوون، لە کاتێکدا رۆژی پێشتر ١١ کەشتی تۆمارکرابوون.
ئەم دابەزینە بەراورد بە ناوەندی 10 رۆژی رابردوو کە نزیکەی 15 کەشتی بووە لە رۆژێکدا، نیشان دەدات کە هاتوچۆی دەریایی بۆ کەمتر لە نیوە کەمی کردووە.
ئەم ئامارانە ئاماژەن بۆ بەردەوامی ئاڵۆزییەکان لە هاتوچۆی دەریاوانیدا لە رێگەی یەکێک لە گرنگترین رێڕەوەکانی وزە لە جیهاندا، ئەمەش لە سایەی کاریگەرییەکانی جەنگ و ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی دەوروبەری گەروەکە.
بڵاوبوونەوەی ئەم داتایانە لە کاتێکدایە کە گرنگی هاتوچۆی کەشتیوانی لە رێگەی هورمزەوە بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهان لە هەڵکشاندایە، هاوکات لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسایشی رێڕەوە دەریاییەکانی دیکەی ناوچەکە، لە سەرەتایاندا دەریای سۆر و باب مەندەب.