کارەبای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی  هەفتەی رابردوو هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە هەندێك ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی زیانی زۆری بە تۆڕی كارەبا گەیاندوە و تیمەکانیان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکاندان.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەندێک ناوچە ستوونی كارەبا شكاون و ژمارەیەکیشیان  بەهۆی لافاوی باران زیانیان پێ گەیشتووە و خواربوون و پێویستی بە چاكسازیی كردن هەیە.

بە گوێرەی بەدواداچونەکانیان تەنها  لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات و لە ناوچەی شارباژێر ( 60 )ستوونی كارەبا زیانیان بەركەوتووه‌ و هەندێكیان شكاون و هەندێكیان خواربوون یان بنكۆڵ بوون و پێویستییان بەچاكسازیكردن هەیە.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت؛ سەرەڕای سەختی ناوچەكە و بەفری زۆر، بەڵام تیمەكانیان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ  چارەسەركردنی كێشەكان و گێڕانەوەی كارەبا بۆ ئەو شوێنانەی بێکارەبا بوون.