ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە؛ بەدواداچون بۆ چارەنوسی موچەی مانگی 11 و 12 ساڵی پار دەکرێت
بڵند
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و چەند برگەیەک تاوتوێ دەکرێت لەوانە؛ رەوشی دارایی هەرێم و بەدواداچون بۆ موچەکانی مانگی 11 و 12 ساڵی پار دەکرێت، هەروەها پێداوچونەوە بۆ ئاستی جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی سێ قۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوت گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیار وایە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە بە گوێرەی کارنامەی کۆبونەوەکەی لە بڕگەی یەکەمدا گفتوگۆ لەسەر رەوشی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ 2026 دەکرێت و بەداواداچونیشبۆ موچەی مانگەکانی (11 و 12) ساڵی 2025 دەکرێت.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سیقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت، کە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی چوەت بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کۆبونەوەکدا داتا و زانیارییەکان لە بارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ گەنجینەی فیدراڵی دەخرێتەڕوو.



