بەهۆی کەشوهەواوە؛ سبەینێ لە چەمچەماڵ پشووی خوێندنە
راهۆز
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی خراپیی دۆخی کەشوهەواوە، بڕیاریانداوە سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزاکە بکرێتە پشوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، دوای راوێژکردن لەگەڵ قایمقامی قەزاکە و لەبەرچاوگرتنی دۆخی کەشوهەوا، بڕیاردراوە سبەینێ چوارشەممە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ بکرێتە پشووی رەسمی.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو تاقیکردنەوانەی بڕیاربوو سبەینێ ئەنجام بدرێن، دوادەخرێن بۆ رۆژی دواتر.



