بافڵ جەلال تاڵەبانی و موحسین مەندەلاوی لەبەغداد کۆبوونەوە
محەمەد رزگار
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عیراقی لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تاوتوێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانی کرایەوە.



