سەرچاوەیەکی یاسایی لە سلێمانی: دۆسیەی لاهور جەنگی بورهان تەنها بۆ وردبینی رەوانەی هەولێر کراوە
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
دۆسیەی لاھور جەنگی بورھان تەنھا بۆ وردبینی دەڕواتە ھەولێر، سەرچاوەیەکی یاسایی لە سلێمانی ئاشکرادەکات، دۆسیەی یاسایی ئەو تۆمەتبارە لە دادگای سلێمانی دەمێنێتەوە.
سەرچاوه‌یه‌كی یاسایی سلێمانی زانیاری له‌باره‌ی دۆسیه‌ی تۆمه‌تبار لاهور جه‌نگی بورهان و تۆمه‌تبارانی تر ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕ‌ۆ تۆمه‌تباران به‌مه‌به‌ستی دادگایكردن به‌پێی مادە‌ی 58 له‌یاسای سزادانی عیراقی برانه به‌رده‌م دادگا كه په‌یوه‌سته به( ئیتفقای جینائی) رێككه‌وتنی تاوانكاری، له‌سه‌ر داوای پارێزه‌رانی تۆمه‌تبار (لاهور جه‌نگی بورهان و هاوه‌ڵه‌كانی) كه داواكه‌یان ئاڕ‌استه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ( ته‌میز ) هه‌رێم كردبوو و داوای پێداچوونه‌وه‌یان له‌و دۆسێیه كردبوو، له‌به‌رانبه‌ردا به‌مه‌به‌ستی وردبینی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی دۆسێیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگای ته‌ممیزی هه‌ولێر كرد، ته‌نها بۆ پێداچوونه‌وه به‌و بڕ‌یارانه‌ی له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا دراون.
ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەکە ته‌نها بۆ پێداچوونه‌وه ره‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ( ته‌میز ) لە هه‌ولێر كراوه. كه ئه‌مه‌ش له‌روویی یاساییه ئاساییه بۆ هه‌موو كه‌یسێك ده‌كرێت .
ئەو سەرچاوە یاساییە ئاماژەی بەوەشکرد، جگه له‌م دۆسیه‌ى تۆمه‌تبار (لاهور جه‌نگی بورهان و تۆمه‌تبارانی تر) تۆمه‌تبارن به‌دۆسیه‌یەكی دیکە به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عیراقی تایبه‌ت به‌تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی.



