هاتوچۆی هەڵەبجە: بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز
لاوەند سالار حەمەد
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
هاتوچۆی هەڵەبجە بەهۆی دروستبوونی تەمێکی چڕەوە لە پارێزگاکە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، لایتی بەرز بەکارنەهێنن و خێرایی ئۆتۆمبێلەکانییان کەمبکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی "تەمێکی چڕ" لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەورووبەری و هۆیەوە کەمبوونەوەی ئاستی بینین لە ئێستادا، داواتان لێدەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی "تەم" بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت).
دەشڵێت، "شۆفێرانی بەڕێز بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی رێگەوبانەکانی دەرەوەی شار مەکەن، چونکە ئاستی بینین کەمبووەتەوە".



