مەسعود جاف: زیاد حەلەب ئەگەر لە ئەحمەد شەرع موسڵمان تر نەبێت کەمتر نییە
محەمەد رزگار
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
مامۆستایەکی ئایینی رایدەگەیەنێت: ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان بەسەر خوشک و براکانمان دێت تەنها تاوانیان کورد بوونیانە.
مەسعود جاف مامۆستای ئایینی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز رایگەیاند، هیوادارین ئەوەی لە حەلەب رویدا دوا ناخۆشی بێت بۆ گەلی کورد.
وتیشی، ئەوەی دەسەڵاتی ئێستای سوریا دەیکات هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ رژێمی ئەسەدا نییە، هەروەها کورد گەلێکی ستەملێکراوە و هیچ کاتێک پشتیوانی لە زوڵمکردن ناکات.
مەسعود جاف ئاماژەی بەوەشکرد، پێی وایە شەهید زیاد حەلەب ئەگەر لە ئەحمەد شەرع موسڵمان تر نەبێت کەمتر نییە، چونکە گەنجێکی ئازا و بوێر بوو تەنها بەرگری لە گەلەکەی دەکرد.
ئەو مامۆستای ئایینیە راشیگەیاند، هەندێک میدیای عەرەبی رۆڵیکی خراپ دەبینن لە دژایەتیکردنی کورد، وەک لە چەند رۆژی رابردوودا لە هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بینیمان.



