لە روداوێکی هاتوچۆدا لە خورماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا
محەمەد رزگار
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
لە خورماڵ روداوێکی هاتوچۆ بەهۆی تەمومژەوە رویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، سەعات 7:10ـی ئەمشەو بەهۆی تەمومژەوە روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە گوندی دێکۆنی سەر بە قەزای خورماڵ رویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی روداوەکەوە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تریش برینداربوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ماوەی دوو مانگە هاوسەرگیری ئەنجامداوە.



