وزارەتی ناوخۆ هاووڵاتییان لە سزایەک دەبەخشێت
بڵند
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی نەیان توانیوە لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن تا 1-2-2026 لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن
لە نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەکراوە، بڕیارەکە بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەیە، کە بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئەنجام بدەن.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت رەزامەندی دراوە تا 1ـی2ـی 2026 لە سزای دواکەوتن ببەخشرێن، ئەمە لە کاتێکدایە سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل یاخود گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ هەر رۆژێک 10 هەزار دیناری عیراقییە.



