ژوری بازرگانی سلێمانی هۆشداری دەدات؛ هاوردەکردنی کیلۆیەک جلوبەرگ لە 1.5 دۆلارەوە دەبێت بە هەشت دۆلار
بڵند
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زیادکردنی باج و رسوماتی گومرگییەوە نرخی کاڵاکان زۆر بەزر دەبنەوە و ئەمەش بازرگانانی لە تەواوی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە نیگەران کردوە، ئاماژەی بەوەکرد لەم سیستمە نوێیەدا نرخی هەر کیلۆیەک جلوبەر، لە دۆلار و نیوێکەوە بەرزبوەتەوە بۆ هەشت دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆنفرانشکی رۆژنامەوانیدا نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند حکومەتی عیراقی بانگەشەی ئەوەدەکات ئەم زیادکردنە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیە، بەڵام دەبێت پێداچونەوەی پێدابکرێت و ئەمە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخ.
ناوبراو رایگەیاند، سیستمی ئەسیکۆ لە ساڵی 2010وە دەرچوە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، گەرچی تا ئێشتا نەبوەت ژهۆی گرانبونی شمەک و کاڵا لە بازاڕدا، بەڵام لە داهاتوودا کاریگەرییەکان دەردەکەوێت و نرخەکان زۆر بەزردەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی سیستەمەکە، نرخی خەمڵاندیش زیادی کردوە و هاوردەکردنی جلوبەرگ پێشتر کیلۆی دۆلار و نیوێک بوە ئێستا بە هەشت دۆلارە دەخەمڵێت و وەرگرتنی باجیش لە ٪3 وە بەرز بوەتەوە بۆ ٪10 .
نەوزاد غەفور ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە نوێیە تەواوی بازرگانانی عیراق و هەرێمی کوردستانی نیگەرانکردوە و کاریگەریەکەی لە داهاتوودا دەردەکەوێت و دەبێت هۆی بارگرانی بۆسەر هاووڵاتییانیش.



