لە سنوری پشدەر، هەوڵی دزینی محاویلەکەی کارەبا دراوە و کارەبای هەرێمیش رایگەیاندوە دوای ئەوەی نەیوانتوانیوە بیدزن، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو بەدوا داچوونن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و رادەستکردنیان بە یاسا.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەرێم لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک، شەوی رابردو لە قەزای پشدەر، چەند کەسێک هەوڵیان داوە محاویلەیەکی کارەبا بدزن و سەرکەوتوو نەبون.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، محاویلەکە لە گردی حوسنی بۆ بیری غاباتی قەڵادزێ دانراو و دزەکان محاویلەکەیان بەرداوەتەوە بۆ سەر زەوی بەڵام نەیان توانیوە بیبەن.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو،  تیمەکانی کارەبا محاویلەکە بۆ هۆبەی کارەبای قەڵادزێ دەگوازنەوە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو بەدوا داچوونن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و رادەستکردنیان بە یاسا.