وەزارەتی کارەبا: لە چەند سەعاتی داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی کارەبا چارەسەر دەکرێت
محەمەد رزگار
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پچراوە، وەزارەتی کارەباش دەڵێت: لە چەند سەعاتی داهاتوودا رەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی باران و ڕەشەبای بەهێزەوە کە زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی گەیاند، ئەمشەو سەعات هەشت، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵ دایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی چارەسەر دەکەن.



