ئەمڕۆ هەینی، شاخەوانێك لەكاتی ئەنجامدانی چالاكییەكی شاخەوانیدا، لە بەرزاییەكی زۆرەوە لە زنجیرە چیای پیرەمەگرون هەڵدێراو گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، شاخەوانەكە لەگەڵ گروپێكی هاوڕێیدا بووە و لە ناوچەیەكی سەختی شاخەكەدا سەركەوتوون، هەربۆیە توشی هەڵدێران بووەو كەوتووەتە خوارەوە.

بەوتەی شایەت حاڵەكان، قوربانیەكان سەر بە گروپێكی شاخەوانی هەولێرن، گروپەكە لە شەش كەس پێكهاتوون، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تووشی رووداوەكە بوون،

لەسەر فەرمانی نوسینگەی قوباد تاڵەبانیش، تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە سەر ئەو لوتكەیەی پیرەمەگرون كە شاخەوانەكانی لێ هەڵدێرابون و لەماوەیەكی كەمدا تەرمەكە دەەهێنرێتە خوارەوە.