مەسعود بارزانی پێزانین بۆ تێڕوانینی ئەحمەد شەرع دەردەبڕێت
محەمەد رزگار
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
مەسعود بارزانی پێزانین بۆ تێڕوانینی ئەحمەد شەرع دەردەبڕێت و لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی سوریا، جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە.
ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع...
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەحمەد شەرع سەرۆکی پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا.
بارەگای مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە. هەروەها ئەحمەد شەرع ئەوەی دووپات كردەوە كە كورد پێكهاتەیەكی ڕەسەن و سەرەكیی گەلی سووریایە و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی سووریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنیەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سووریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا مەسعود بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێروانینەی ئەحمەد شەرع هەبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك ڕاگەیاند كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن. هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی ڕاوێژ و هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەك و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.



