لانە زرار عەبدوڵا خێزانی شەهید ئاکۆ، ئەو ئاسایشەی لەکاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ شەهید بوو، لە ئێستادا جەڵتەی مێشک لێیداوە وچەند ئەندامیکی جەستیە بە تەواوەتی لەکارکەوتون.

 ئەمڕۆ هەینی، کەسوکاری لانە زرار بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، بەهۆی خرواپی تەندروستییەوە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانییە و بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە چەند ئەندامێکی جەستەی بەتەواوەتی لە کارکەوتون.

لانە زرار، دایکی چوار منداڵە،  کە دوو کوڕ و دوو کچن بە ناوەکانی دەنیس، رەیان، لۆنە و مینان.

ەکسوکارەکەی رایدەگەیەنن، دوای شەهیدبونی ئاکۆی هاوسەری، بە تەواوەتی رەوشی تەندروستی تێکچوە و  رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێت، لە ئێستاشدا  دەست و قاچێکی لە کارکەوتون و چاوێکیشی بە باشی نابینێت.