بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی نیوەرۆ بارانبارین دەست پێدەکات.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بارانبارین سەرەتا لەناوچە سنوریەکانی رۆژئاوا لە پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان نمە باران سەرجەمی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەروەها دابارین تا رۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :13 پلەی سیلیزی

پیرمام: 12 پلەی سیلیزی

سۆران: 9 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی

دهۆک: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی

کەرکوک 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی