بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆببنەوە
محەمەد رزگار
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای پارتی لە هەولێر سەردانی یەکێتی بکات و لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و عیراق کۆببنەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی باڵا لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر دەبێت.
لەلای خۆشیەوە ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ وەفدی یەكێتی و پارتی لەسەر دوو تەوەر گفتوگۆ دەگەن كە بریتین لە خێراكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، چونكە جگە لە رێككەوتن هیچ بژاردەیەكی تریان لەبەردەمدا نییە.
سەرچاوەکە ئاشکرایکرد، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوان وەفدی باڵای هەردوو حزب، تایبەت دەبێت بە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق و یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق.



